Lamborghini Huracán LP 610-4 t
124google-q2-2011
گه‌وره‌ كۆمپانیای گۆگڵی ئه‌مریكی هه‌ڵسا به‌ ئاشكراكردنی قازانجه‌كانی له‌ چاره‌گی دووه‌می ساڵی 2001 دا واته‌ مانگه‌كانی 4 و5 و 6 ، وه‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێشبینیه‌كان توانیوبه‌تی قازانجێكی خه‌یاڵی به‌دسه‌ت بهێنێت كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ 9 ملیار دۆلاره‌. ئه‌و قازانجه‌ی گۆگڵ له‌ چاو چاره‌كی دووه‌می ساڵێ پار به‌ ڕیژه‌ی له‌ 32% زیادی كردوه‌ ، چونكه‌ هی پار 7 ملیار دۆلار بوه‌ و ئه‌مساڵیش 9.03 ملیار دۆلار بوه‌ و ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیشی له‌ 26316 كارمه‌ندوه‌ زیادی كردوه‌ بۆ 28768 كارمه‌ند. گۆگڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ گرنگه‌كانی به‌ ده‌ست هێنانی ئه‌و پاره‌ زۆره‌ بریتیه‌ له‌ سیسته‌می ئه‌نردوید كه‌ رۆۆژانه‌ 550 هه‌زار مۆبایل ئه‌م سیسته‌مه‌یان له‌سه‌ر كارا(ئه‌كتیڤ)ده‌كرێت و له‌ ئێستاشدا 130 ملیۆن مۆبایل له‌ جیهاندا به‌م سیسته‌مه‌ كارده‌كه‌ن و وه‌ زیاتر له‌ 6 ملیار ئه‌پڵیكه‌یشنیشی له‌ بازاڕه‌كاندا هه‌یه‌. واش پێشبینی ده‌كرێت كه‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پڵه‌س پشكی زیاتر بۆ قازانجه‌كانی زیاد بكات كه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی 10 ملیۆن كه‌سه‌.
By.juju.89@Rekar9