هه‌واڵ
* * * * *
B52 چاوپێکه‌وتن لەگەل
زۆر سوپاس بۆ ئەم چاوپێکەوتنە ئەم پرسیارانەی دەیکەین لەلایەن خەلکەوە کراوە هیوادارین بتوانی B52 سلاو لە
وەڵامی هەموویان بدەیتەوە
B52
زۆر سوپاس بۆ ئێوەش .ڕێز‌و خۆشەویستیم بۆ هەموو کوردێک بە سەر چاو وەلامی هەموویان ئەدەمەوە :
پرسیار
کوژراوە . وە تۆ چی دەڵێیت B52 دەڵێن
B52
هەمیشە وتومە چاوەڕیی مردن دەکەم بەڵام بە داخەوە تا ئێستا ئاواتەکەم نەهاتۆتە دی :
پرسیار
MY LAST WORD : مەبەستت چیە لە
B52
ئەمە دواین بەرهەمی من دەبێت بەڵام تا ئێستا یەک بەشی بڵاو کراوەتەوە . :
لێیان بەرپرسیارە BIGMIC وە بڵاو کردنەوەی گۆرانیەکانی تر
پرسیار
بۆچی جنێو زۆر ئەدات ؟B52
B52
ئەمە زمانی راپە. بە داخەوە خەلکی ئێمە هیچ کێشەی نیە کە گوێ لە جنێوەکانی راپەرە بیانیەکان ئەگرێت
کە تا ئێستا من وەکو ئەوانم نەوتوە .بەلام کە گوێیان لە بەرهەمەکانی من دەبێت ئەڵێن ئەمە عەیبە
یان دەڵێن کە من بە غەلەتی دەستم بە راپ کردوە وە راپم ناشرین کردوە
جگە لەمەش من مەبەستی خۆم هەیە جا نازانم کێ لە من تێدەگات
پرسیار
لە گۆرانی ( فێر بە لە سەگ ) مەبەستت چیە ؟
B52
مەبەستم مرۆڤی بێ وەفا و بێ ڕێز و بێ بەزەیە . وە زۆر شتم بە چاوی خۆم بینیوە لە مرۆڤ کە ویژدانمی هەژاندوە
بۆیە ئەم گۆرانیەم وت
پرسیار
راستە لەسەر ئەم گۆرانیە مامۆستایەکی ئاینی تۆی بە کافر وەسف کردوە و کوشتنی تۆی حەلال کردوە ؟
B52
منیش تەنها بیستومە .بەڵام ئەمە ڕای خۆیەتی تەنها خودا من حوکم دەدات
پرسیار
درەنگ بەرهەم بڵاو دەکاتەوە PLAN-B بۆچی
B52
راستە ئەندامان هەموویان بەرهەمیان زۆرە بەلام بڵاوی ناکەنەوە . دەبێ برادەران کارەکانیان ڕێکوپیک بکەن منیش ئەو گلەیە دەکەم
پرسیار
بۆچی وەسفی ئاینی پیرۆز ناکەیت
B52
ئاین واتا ئاشتی ڕاستی خۆشەویستی، هەر ئەوەش مەبەستی منە لە کارەکانم وە زۆر بە زەقی مەبەستەکەم دیارە
هەموو ئاینەکان وەک یەک پیرۆزن وە من گوێرایەڵیانم وە زۆر زۆر لە خوا دەترسم
پرسیار
ئەلبوومی نوێی گەردەلول تۆ بەرهەمی دەهێنیت ، چۆن هەلیدەسەنگێنیت ؟
B52
کارەکانی باش دەروات وە لە تەواو بوونە، ئەمە خەڵک دەبیت بریاری لەسەر بدات، بەلام گەردەلول باشترین ڕاپەرە لەم جیلە تازەیە
پرسیار
ئێستا گەنجێکی زۆر راپ دەڵێن وە هەندێکیان لە ڕێگەی بەرنامەی من جیاوازم دەرکەوتن
تۆ ئەوان چۆن ئەبینی ؟
B52
ئەمە یەکیک بوو لە ئاواتەکانم کە هاتە دی ، وە زۆر دڵ خۆشم کە ئەم گەنجانە دەستیان بە راپ وتن کردوە
هیوادارم بەردەوام بن بەلام سەبارەت بە دەرکەوتنیان لەم بەرنامەیە وە من زۆر دلتەنگ بووم
چونکە ئەو بەڕیزانەی لە لیژنەکە بوون هیچ شارەزایان لە راپ نەبوو وە لەوانەیە هەرگیر گوێیان لە راپ نەگرتبیت
BAZ و WESTBOYS بۆیە من دلنیا بووم کە ڕێگەی سەرکەوتنیان لێدەگرن کە بە راستی هەموویان کاری باشیان کرد وەک
وە چەند راپەرێکی دیکە کە ناوەکانیان نازانم هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم
پرسیار
بەڵام هەندێک لەوان دژی تۆ قسە ئەکەن . وە یەکێکیان دەڵی من یەکەم کەسم کە بە زمانی کوردی راپم وتوە
تۆ چی دەڵێی ؟
B52
بۆی باس کردوم کە یەکێک لەم گەنجانە کە لە دایک بووی سالی 1989 یەBIGMIC ئەوەی راستی بیت من زۆر ئاگام لەم قسانە نیە بەڵام
دەڵێ من یەکەم کەس بووم راپم وتوە کەواتە ئەو کاتەی من دەستم بە راپ کرد ئەو تەمەنی 8 ساڵان بووە
لە دوای من BJ بە هەرحال لای من ئەم قسانە گرنگ نیە وە با من ئاخیر کەس بم کە راپم وتوە بەلام بۆ زانیاری ئێوە
دەستی بە راپ کردوە وە لە دوای ئێمەش گروپێکی زۆر سەرکەوتوو دروست بوو بە ناوی ریفیوجی
کە زۆر بەتوانا بوون بەلام نازانم بۆ کارەکانیان وەستا
پرسیار
تۆ ئێستا زۆرترین جەماوەرت هەیە لە دەرەوە و لە کوردستان بیرت لەوە نەکردۆتەوە کە کۆنسیرتیان بۆ بکەیت
B52
هەموویان خۆشەویستی منن. باوەر ناکەم ئەم کارە بکەم
پرسیار
بۆچی خۆت ئاشکرا ناکەی ؟
B52
ئەو کاتەی من دەستم بەم کارە کرد نەدەکرا خۆم ئاشکرا بکەم چونکە زوو لەناویان دەبردم
نەمدەتوانی خەونەکەم بێنمەدی . وە ئێستاش نامەوێ بەهۆی ئەم کارەوە ببمە ملیۆنێر
و لە خەلک دوور کەومەوە
* * * *
چاوپێکه‌وتن
بۆ یه‌که‌م جار به‌شی یه‌که‌م ( BJ ) چاوپێکه‌وت کردن له‌گه‌ل ئه‌ستێره‌ی راپی کوردی
پرسیار
بێ ده‌نگه؟( BJ ) بۆچی ماوه‌یه‌که
( BJ )
ماوه‌یه‌ک سه‌رقاڵی ئیشی تر بووم پاشان ئه‌لبومێکم به زمانی ئاشووری تۆمار کرد که له‌م ماوه‌یه بڵاو ده‌کرێته‌وه
پرسیار
راپه‌ره‌کانی ئێستا له کوردستان چۆن ده‌بینی
( BJ )
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باشن هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم
پرسیار
به‌ڵام هه‌ندێک له‌وانه له دژی ئێوه قسه ئه‌که‌ن تۆ چی ده‌ڵێی ؟
( BJ )
پێویست ناکات جنێو مان پێ بده‌ن چونکه له‌سه‌ر ئاستی راپی کوردی ئێمه یه‌که‌مین و له قیمه‌داین به جنێو دان پێمان
هیچ شتێک له خۆمان و پێگه‌مان که‌م نابێته‌وه
پرسیار
به شێوه‌یه‌کی گشتی خۆتان له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا چۆن ده‌بینن
( BJ )
گوێگرمان زۆره هیچ گروپێک و که‌سێک له راپی کوردی‌دا وه‌ک ئێمه گوێگر و لایه‌ن گری نیه
له‌لای زۆرێک له گه‌نجه‌کانیش په‌سه‌ندین چونکه ئێمه وه‌کو قوتابخانه‌یه‌کین بۆ ئه‌وان
به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵکانێک هه‌ن که ئێمه‌یان لا په‌سه‌ند نیه
پرسیار
له کاره‌کانتاندا کێشه‌ی ته‌کنیکی به‌دی ده‌کرا تا چه‌ند چاره‌سه‌رتان کردوه ؟
( BJ )
ئێستا زۆربه‌ی کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ر کردوه ده‌توانم بڵێم کێشه‌ی ته‌کنیکیمان نه‌ماوه به‌م زوانه‌ش
مان دروست کردPLAN-B له ئه‌لبومه‌که‌ی گه‌رده‌لوول خۆتان ئه‌یبیستن پاش ئه‌وه‌ی ستۆدیۆی تایبه‌ت به
پرسیار
ئێستا خه‌ریکی چیت
( BJ )
ئێستا خه‌ریکی ئاماده کردنی ئه‌لبومێکی کوردیم
پرسیار
به‌رهه‌می گه‌رده‌لوول چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
( BJ )
به رای من باشترین به‌رهه‌مه تا ئێستا که کردبێتمان که من له یه‌کێک له به‌رهه‌مه‌کانی به‌ژدارم
وه به‌رهه‌م ده‌هێندرێتB52 وه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش له‌لایه‌ن
پرسیار
ئاشکرا نین ؟ PLAN-B بۆچی ئه‌ندامانی
( BJ )
ئێمه بۆ ناوبانگ راپ ناڵێین بۆیه پێویست ناکات ئاشکرا بین گرنگ ئه‌وه‌یه راپمان هێنایه ناو کورد
به‌ڵام هه‌مووشمان بزر نین ئه‌وه‌تا گه‌رده‌لوول ئاشکرایه
پرسیار
چۆن راپه‌ر ده‌بێته ئه‌ندام لای ئێوه ؟
( BJ )
ئه‌ندامانمان زۆرن به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کێك زۆر باش بێت و بیرکردنه‌وه‌ی له ئێمه نزیک بێت ئه‌و کاته ئه‌توانێت بێته ناو گروپه‌که‌مان
پرسیار
ناکۆکیتان هه‌بوو؟B52 ڕاسته بۆ ماوه‌ی ساڵێکه وازت له پلان ب هێناوه وه له‌گه‌ل
( BJ )
دروست که‌ری پلان ب ین چۆن وازی لێ ده‌هێنمB52 نه‌خێر وازم له پلان ب نه‌هێناوه من و
هیچ شتێکمان له به‌ینا نیهB52 به‌ڵام وه‌ک پیش‌تر وتمان هه‌ندێ کاریترم هه‌بوو من و
به‌م زوانه‌ش میکسێک ده‌رده‌که‌ین ئه‌گه‌ر کێشه‌ش هه‌بووبێ به‌م شێوه‌یه نه‌بوو که باسیان کرد
پرسیار
له هاوینی ڕابردوو کوژراوه تۆ چی ده‌ڵێی ؟B52 زۆر که‌س ده‌ڵێ که
( BJ )
نه‌خێر نه‌کوژراوهBy.juju.89&Rekar9