Ring ring
1879googleandfascebook
له‌نێوان ئیمپراتۆریه‌تی گۆگڵ و فه‌یسبووكدا ،كامیان براوه‌ ده‌بن و كامیان شكست ده‌هێنێت ؟
له‌ ئێستادا تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بوه‌ته‌ شوێنێك بۆ ئاگاداربون و بینینی دواین ڕووداو و هه‌واڵ و پرسینی حاڵی دۆستان و هاوڕێیان ،بینینی ده‌یان وێنه‌ و گرته‌ی ڤیدیۆیی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ و به‌سوود و ...هتد به‌ تایبه‌ت پاش ئه‌و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینانه‌ی كه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتۆته‌وه‌ ، به‌ڵام پاش دروستبوونی ئه‌و هه‌موو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ ئه‌مجاره‌یان كۆمپانیای گۆگڵی ئه‌مریكی هاوسه‌نگی هه‌موانی تێكدا و دروستكردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایتی گۆگڵ پڵه‌سی ڕاگه‌یاند و ئامانجی سه‌ره‌كیشی ڕكابه‌ری كردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌ . پاش ئاشكراكردنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی گۆگڵ ، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌نێو ڕاگه‌یاندنه‌كانی جیهانی لێكه‌وته‌وه‌ به‌ پێشنیاری زۆرینه‌یان ئه‌م نازناوی (بازنه‌)یان بۆهه‌ڵبژارد كه‌ كاره‌كانی هاوشێوه‌ی تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ به‌ڵام جیاوازه‌ له‌ فه‌یسبووك. شایه‌نی باسه‌ گۆگڵ شێوه‌ی(بازنه‌)یی به‌كارهێناوه‌ له‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ و ‌مه‌به‌ستیشی له‌ ووشه‌ی(بازنه‌) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌هاورێكانیان و هه‌مووشیان له‌ شێوه‌ی بازنه‌یه‌كدا كۆده‌كاته‌و ، ئه‌مه‌ كاتێك ده‌بێت كه‌ بووی به‌ خاوه‌نی چه‌ند هاوڕێیه‌ك ئه‌وكات خزمه‌تگوزاریه‌كانی ترت پێشكه‌ش ده‌كات. گۆگڵ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد مه‌به‌ستێكی تری له‌ ووشه‌ی (بازنه‌) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تۆ ده‌توانی ماڵه‌وه‌ت و خێزانه‌كه‌ت له‌ بازنه‌كی تایبه‌ت دیاری بكه‌یت و وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بازنه‌یه‌كی تر بكه‌یته‌وه‌‌‌ بۆ هاوڕێیانی شوێنی كارت و بازنه‌یه‌كی تریش بۆ هاوڕێ نزیكه‌كانت و ...به‌و شێوه‌یه‌ به‌ ئاره‌زووی خۆت ده‌توانی هه‌ر بازنه‌یه‌ و بۆ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێك دیاری بكه‌یت ، ئه‌مه‌ش خاڵێ به‌هێزی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و گۆگڵه‌، جگه‌ له‌مه‌ش گۆگڵ پڵه‌س خزمه‌تگوزاری تری تێدایه‌ وه‌كو بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه‌ و كۆمێنت و ....هتد جگه‌ له‌مانه‌ خزمه‌تگوزرای Sparks كه‌ بریته‌ له‌ پرس و ڕاوێژكردن به‌ هاوڕێكانت ، نمونه‌ش تۆ ده‌ته‌وێـت كارێك ئه‌نجام بده‌یت ئه‌وان ده‌توانی ته‌نها بۆ بازنیه‌كی دیاری كراوی بنێریت بۆ ماڵه‌وه‌ت یان هاوڕێیانی كار یان ...ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ش هاوشێوه‌ی پرسیاره‌كانی فه‌یسبووكه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گۆگڵ به‌هێزتره‌.‌ هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاری Hangoutsیش یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزیه‌كانی گۆگڵ پڵه‌س كه‌ ڕیگه‌ت پێده‌دات ڕاسته‌وخۆ به‌ شێوه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگ به‌هۆی وێب كامه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕییانت بكه‌ی هه‌ر له‌ناو په‌ره‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ردا فه‌یسبووك تا ئێستا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ی نیه‌. یه‌كێكی تر له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر برتیه‌ Huddle كه‌ به‌مانای نامه‌ناردنی به‌كۆمه‌ڵ دێت ، ئه‌مه‌ش به‌ڕێگایه‌كی پێشكه‌وتوه‌ و كلاسیكی نیه‌ هاوشێوه‌ی فه‌یسووك ، ئه‌وه‌ی گۆگڵ پڵه‌س پێویست ناكات ئه‌م نامه‌یه‌ بۆ هه‌موو كه‌سه‌كان بنێریت و دواتر ئه‌وانیش وه‌ڵامت بده‌نه‌وه‌ و هه‌ندێك كه‌س بێزار ببن ، به‌ڵام له‌ فه‌یسبووك شێوه‌كه‌ی كلاسیكه‌(كۆنه‌)و زۆر جار ناردنی به‌كۆمه‌ڵ ده‌بێته‌ هۆی بێزاری ئه‌وكه‌سانه‌ی نامه‌كه‌یان بۆ نێردراوه‌. خاڵێكی تری به‌ هێزی گۆگڵ پڵه‌س ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵسای به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ یان ڤیدیۆ ئه‌وا ده‌توانی وای بكه‌یت كه‌ ته‌نها كۆ‌مه‌ڵه‌ كه‌سێك بیبین و وه‌ ده‌شتوانی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك دیاری بكه‌یت كه‌ لێدوان(كۆمێنت)ی له‌سه‌ر بنوسن له‌به‌رامبه‌ردا فه‌یسبووك ئه‌و شێوه‌یه‌ی نیه‌ یان نابێت كه‌س كۆمێنتی له‌سه‌ر بدات یاخود هه‌رچی هاوڕێته‌ ده‌توانێت كۆمێنێت بنوسێت.
1 3
Star 113
چه‌ند به‌راوردێك و زانیاریه‌ك له‌ نێوان فه‌یسبووك و گۆگڵ *ماڵپه‌ری فه‌یسبووك*
2 3
*ماڵپه‌ری فه‌یسبووك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌‌ كه‌سێكه‌وه‌ دروستكراوه‌ ، به‌ڵام دروستكه‌ری سه‌ره‌كی‌ كه‌ تا ئێستاش به‌ڕیوه‌به‌ریه‌تی بریتیه‌ مارك زوكەربێرگ. * ڕۆژی دروستكردنی : 2ی شوباتی 2004 * بنكه‌ی سه‌ره‌كی: كالیفۆرنیا - ویلایه‌ته‌ یه‌كرتوه‌كانی ئه‌مریكا * ژماره‌ی كارمه‌نده‌كان: زیاتر له‌ 1750 كارمه‌ند * ڕیزبه‌ندی له‌نێو ماڵپه‌ره‌كانی جیهاندا : 2هه‌مین ماڵپه‌ر * ژماره‌ی به‌شداربووان: زیاتر له‌ 610 ملیۆن به‌شداربوو * قازانجی دارایی له‌ 2010دا: 2 ملیار دۆلار *حكومه‌تى به‌ریتانیا ماڵپه‌رى facebook به‌كارهێنا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵێ 2010. *به‌ ریژه‌ى 20% ته‌لاق له‌ ویلایه ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌هۆى مالپه‌رى فه‌یسبووكه‌وه‌یه‌‌. *فه‌یسبووك زیاتر له‌ 580 ملیار سه‌ردانى هه‌یه‌ له‌ مانگێكدا * له‌به‌رواری 16-10-2010 گه‌وره‌ كۆمپانیاكانى Facebook و Microsoft رِێكه‌وتنێیان مۆر كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌ سێرچى Bing كه‌ هى مایكرۆسۆفته‌ ئه‌و شتانه‌ پیشانبدات كه‌له‌ناو تۆرى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یسبووكدا هه‌یه‌ *ماڵپه‌رى فه‌یسبووك ساڵێ 2010یه‌كه‌م نووسینگه‌ى له‌ كیشوه‌رى ئاسیا كرده‌وه‌ ئه‌ویش له‌ هندستان گۆڤارى تایمى ئه‌مریكى خاوه‌نى (فه‌یسبووك) ى وه‌ك كه‌سایه‌تى ساڵى 2010 ده‌ستنیشان كردووه‌. له‌ ئێستادا ڕێگه‌ به‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌درێت كه‌ سوود له‌ هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایتی گۆگڵ پڵه‌س وه‌ربگرێت به‌مه‌رجێك ئه‌كاونتی هه‌بیێت له‌ گۆگڵ(به‌ واتایه‌كی تر ئیمه‌یڵی جیمه‌یڵی هه‌بێت)، مارك زوكەربێرگەری خاوەنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بوه‌ ئه‌ندام له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی گۆگڵ و له‌ په‌یامێكیشدا پیرۆزبایی لێكردن بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌.
1949facebook-mark-zuckerberg
Star 114
4189123123123
*ماڵپه‌رى گۆگڵ*
*ماڵپه‌رى گۆگڵ (google)، له‌لایه‌ن دووگه‌نجى ئه‌مریكى به‌ناوه‌كانى Lary Page و Sergey brin ه‌وه‌ دروست كراوه‌ له‌ ساڵی 1997 ،به‌ڵام دروستكه‌رى راسته‌قینه‌ى ئه‌و ماڵپه‌رى برتیه‌ Lary Page *رِیز به‌ندیه‌ى له‌ نێو ماڵپه‌ره‌ جیهانیه‌كان :گۆگڵ له‌ پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌ . *ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران : خاوه‌نى 19 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌. * ئه‌رشیف كردنى زیاتر له‌ تریلۆن و 300 ملیار لینك ،بێگومان ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م ماڵپه‌ره‌ كه‌ ئه‌و ئه‌رشیفه‌ زۆره‌ تێدابێت. *داهاتی ماوه‌ى 3 مانگه‌ گۆگڵ زیاتره‌ له‌ 143 ملیار دۆلار *له‌ ساڵى 2010 برِى 2 ملیار دۆلارى ته‌رخانكرد بۆ پاراستنى ژیانى ماڵپه‌رى ویكپیدیا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانیاریه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ فه‌وتان رِزگارى بێت. زمانى كوردى به‌هه‌وڵى كوردێك به‌ناوى ئومێدكوردستانى كه‌ جێگرى به‌رِێوه‌به‌رى ماڵپه‌رى گۆگڵه‌ چۆته‌ نێوزمانه‌ جیهانیه‌كان . *كرِینى ماڵپه‌رى youtube كه‌ له‌ساڵى 2005 دامه‌زراوه، *كڕینی ماڵپه‌رى blogger كه‌پاشگرى(domain) ئینته‌رنێت به‌ شێوه‌ى بیبه‌رامبه‌ر به‌به‌كارهێنه‌رانى ئینته‌رنێت ده‌به‌خشێت. *دادگایكردنى له‌لایه‌ن داگاى سویسرى به‌هۆى به‌كارهێنانى خزمه‌تگوزارى (ستریت ڤیو) به‌ شێوه‌یه‌كى نایاسایى. *دادگایى كردنى له‌لایه‌ن دادگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ڵسا بوو به‌بڵاو كردنه‌وه‌ى هه‌زاران كتێب بێئه‌وه‌ى پرس به‌ خاوه‌نه‌كانیان بكات. *دادگایى كردن له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى ئه‌مریكا به‌ هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ندان شوێنى فه‌ده‌غه‌كراوى له‌ خزمه‌تگوزارى google earth بڵاو كردبۆوه‌. * دادگایى كردنى له‌لایه‌ن دادگاى فه‌ره‌نسى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچى له‌و وڵاته‌دا ئه‌نجامدابوو. له‌ كۆتایدا ئه‌وه‌ى جێگاى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ ساڵانى رابردووش گۆگڵ به‌وه‌ تاوانبار ده‌كرا كه‌ په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ده‌زگا سخورِیه‌كانى ئه‌مریكا ئه‌وانیش ده زگاى هه‌وڵگرى CNN و FBI ئه‌ویش به‌ هاوكاریكردنى ئه‌و ده‌زگایانه‌ به‌ سیخورِیكردنى له‌سه‌ر وڵاته‌ نه‌یاره‌كانى ئه‌مریكا له‌وانه‌ش ئێران و رِوسیا و كۆریاو و فه‌نزوێلاو .........
Star 115
هه‌وادارانی زۆكه‌ربێرگ له‌ گۆگڵ پڵه‌س زیاتره‌ له‌ بێگ و برین
دوای چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پڵه‌س له‌لایه‌ن كۆمپانیای گۆگڵه‌وه‌ ، له‌ ئێستادا هه‌وادارانی مارك زۆكه‌ربێرگ زیاتره‌ له‌ بێرگ و برین. زۆكه‌ر بێرگی خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دوای كردنه‌وه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پڵه‌س بوه‌ ئه‌ندام لێی و وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بێگ و برین كه‌ دامه‌زرێنی گۆگڵن ئه‌وانیش ئه‌ندامن به‌ڵام هه‌واداریان كه‌متره‌ له‌ مارك زۆكه‌ر بێرگ. شایه‌نی باسه‌ له‌ ڕووی هه‌وادارانه‌وه له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پڵه‌س ‌ مارك زۆكه‌ربێرگ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت و ه‌د وای ئه‌ویش لاری بێگ دێت و له‌پله‌ی سێه‌میش سێرجی برین دێت *له‌ كۆتاییدا ده‌بێت ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێـت به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌بنه‌‌ ئه‌ندام له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گۆگڵ پڵه‌س و له‌هه‌مان كاتدا فه‌یسبووكیش ترسی هه‌یه‌ له‌وه‌ی به‌شێك له‌و هه‌وادارنه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی له‌ ده‌ست بدات ، گۆگڵ نیازی وایه‌ كه‌ چۆن پله‌ی یه‌كه‌می له‌ ڕزبه‌ندی ماڵپه‌ره‌ جیهانیه‌كان هه‌یه‌ به‌و شێوه‌یه‌ش پله‌ی یه‌كه‌می تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بگرێـت به‌ تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار داوای له‌ ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رانی فه‌یسبووك كردوه‌ كه‌ ئه‌و تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ به‌ گۆگڵ بفرۆشن یان به‌شێكی پێ بفرۆشن به‌ڵام لێپرساروانی فه‌یسبووك ڕازی نه‌بوون ، واش پێبینی ده‌كرێت و له‌ هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمیش ئه‌وه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌یسبووك نیازی وایه‌ كۆمه‌ڵێك خزمه‌تگوزاری نوێ به‌ شێوه‌ی خۆڕایی پێشكه‌ش به‌ ه‌ندامانی بكات ئه‌مه‌ش له‌ ترسی له‌ده‌ست دانی ئه‌و ژماره‌ی زۆریه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی.
Star 116
By.juju.89&Rekar9